خواى گەورە بەشەرم وبەخشندەیە، وشەرم دەكات ئەگەر بەندەیەک دەستى پاڕانەوەى بۆ لا بەرز بكاتەوە؛ بە بەتاڵى دەستی بگێڕێتەوە

خواى گەورە بەشەرم وبەخشندەیە، وشەرم دەكات ئەگەر بەندەیەک دەستى پاڕانەوەى بۆ لا بەرز بكاتەوە؛ بە بەتاڵى دەستی بگێڕێتەوە

لە سەلمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە بەشەرم وبەخشندەیە، وشەرم دەكات ئەگەر بەندەیەک دەستى پاڕانەوەى بۆ لا بەرز بكاتەوە؛ بە بەتاڵى دەستی بگێڕێتەوە».

[حەسەنە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانمان دەدات بۆ بەرزكردنەوەی دەستەكان لەكاتی نزا كردندا، وپێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- (زۆر بەشەرمە)، وناوەستێت لە بەخشین، وئەوەی بەندە پێی خۆش بێت؛ بۆی جێبەجێی دەكات، وئەوەی زیانی پێبگەیەنێت؛ دووری دەخاتەوە لێی، خودا (بەخشندەیە) دەبەخشێت بەبێ داوا كردن؛ ئەی سەبارەت بە ئەوەی داوا دەكات! شەرم دەكات لە بەندەی ئیمانداری بەوەی دەستەكانی بگێڕێتەوە بە بەتاڵی وغەمباریەوە لەئاست وەڵامدانەوە؛ پاش ئەوەی دەستەكانی بەرز كردەوە بۆ نزا وپاڕانەوە وداوا كردن لە پەروەردگاری.

فوائد الحديث

هەرچەندە مرۆڤ هەژاری حاڵی خۆی وبەندایەتی زیاتر دەرببڕێت بۆ خواى گەورە، ئەوا هیوا هەیە ئەمە هۆکار بێت بۆئەوەى نزاکانى زووتر وەڵام بدرێتەوە.

هاندان بۆ نزا كردن، وسوننەتە دەستەكانی بەرز بكاتەوە لەكاتی نزادا؛ وئەمە هۆكارە بۆ وەڵامدانەوەی.

ڕوونكردنەوەی فراوانی بەخشندەیی وڕەحمەتی خوای گەورە بەرامبەر بەندەكانی.

التصنيفات

ئادابەکانی نزا کردن