إعدادات العرض
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نزا گشتگیرەكان وپڕواتاکانی پێ خۆشبوو، و وازى لە نزاکانى تر دەهێنا
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نزا گشتگیرەكان وپڕواتاکانی پێ خۆشبوو، و وازى لە نزاکانى تر دەهێنا
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نزا گشتگیرەكان وپڕواتاکانی پێ خۆشبوو، و وازى لە نزاکانى تر دەهێنا».
[صەحیحە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Русский Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી Nederlands മലയാളം Română Magyar ქართული Mooreالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەزی دەكرد نزا گشتگیرەكان بكات بۆ داواكردنی خێری دونیا وقیامەت؛ ئەم نزایانە لە وشەی كەم پێكهاتوون بەڵام مانای قووڵ وزۆریان لەخۆگرتووە، ئەم جۆرە نزایانە ستایشی خودا وداواكردنی شتی چاكیان تێدایە، و وازی لە نزای تر دەهێنا.فوائد الحديث
سوننەتە نزا بکرێت بە دەستەواژە ئاسان وکۆکەرەکان کە کۆی مانای خێر وچاکەى تێدایە، زۆر لەخۆ كردن وزیادەڕەوی لە داواكردندا مەكروهە؛ چونكە پێچەوانەی ڕێبازی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەتایبەت ئەم سیفەتەی پێبەخشراوە: وشەی كەم وپوخت دەڵێت بەڵام مانای زۆر وقوڵ دەبەخشن.
بەپەرۆشی لەسەر ووتنی ئەو نزایەی كە بە چەسپاوی لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەگەرچیش نزاكە درێژ بێت، و وشەكانی زۆر بێت، چونكە هەموویان لە نزا گشتگیرەكانن.
التصنيفات
ئادابەکانی نزا کردن