پیاوێکیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە مەی خواردبووەوە، ئەویش فەرمووی: لێی بدەن

پیاوێکیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە مەی خواردبووەوە، ئەویش فەرمووی: لێی بدەن

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێکیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە مەی خواردبووەوە، ئەویش فەرمووی: «لێی بدەن». ئەبو هورەیرە دەڵێت: هەندێکمان بە دەست لێیدا، وهەندێکمان بە نەعل لێیدا، وهەندێکمان بە جلەکەى لێیدا، وکاتێک پیاوەکە ڕۆیشت، هەندێک ووتیان: خوا سەرشۆڕت بکات، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وا مەڵێن، یارمەتیدەری شەیتان مەبن لە دژایەتیکردنی».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

واتای فەرموودەکە: هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پیاوێکیان هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە مەی خواردبوو، بۆیە ئەویش فەرمانیکرد کە لێی بدەن وئەوانیش لێیاندا، وهەندێکیان بە دەست وهەندێکیان بە نەعل وهەندێکیان بە جلەکەى لێیاندا، وقامچیان بەکارنەهێنا کە کەرەستەى جەڵد لێدانە بۆ جێبەجێکردنی سنوورە شەرعیەکان (حەدەکان)، ولە گێڕانەوەیەکدا فەرمانى بە بیست پیاو کرد کە لێی بدەن و هەرپیاوێک دوو جار لێی دا بە نەعل ولقی داری خورما، وئەمیش ئەوە دەردەخات کە چل جار لێی دەدرێت، ولە جێنشینەکانەوە (خەلیفەکانەوە) لەم ژمارەیە زیاتر هاتووە ولەم بابەتەدا فەرمان دەگەڕێتەوە بۆ لای پێشەوا (ئیمام) چونکە دەقی یەکلاکەرەوە لەسەر ئەم بابەتە نەهاتووە. وکاتێک خەڵکی لە لێدانى تەواو بوون، هەندێکیان نزایان لەسەری کرد و ووتیان: (خودا سەرشۆڕت بکات)، واتا زەلیل بیت وئابڕووت بچێت لە نێو خەڵکیدا، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (وا مەڵێن، یارمەتیدەری شەیتان مەبن لە دژایەتیکردنی)؛ چونکە ئەگەر ئەوا نزایەی لێبکەن لەوەیە وەڵامی نزاکەیان بدرێتەوە، ولەم حاڵەتەدا شەیتان دەگات بە مەبەستی خۆی، ولەوەیە ئەم نزایە وئەم جۆرە قسانە ببێتە هۆی ئەوەى ئەم پیاوە دوور بکەوێتەوە وتەوبە نەکات ونەگەڕێتەوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست وپابەند نەبێت هەرچەندە سزایش بدرێت.

التصنيفات

سنووری سەرخۆشکەرەکان