خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە…

خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: «لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە (لە پێناوی خودا) یەکتریان خۆشدەوێت؟ ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

خواى گەورە بەو خەڵکەی وەستاون لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: (لە کوێن ئەوانەى بەهۆی شکۆداری منەوە -لە پێناوی خودا- یەکتریان خۆشدەوێت؟): وپرسیار دەکات سەبارەتیان سەرەڕای ئەوەى کە شوێنەکانیان دەزانێت وزانستی هەیە سەبارەت بە حاڵیان؛ ئەم بانگکردنە بۆ ئەوەیە کە فەزڵی ئەوان دەربخات بەسەر هەموو ئەوانەى کە وەستان، ومەزنی کردەوەى ئەوان دەبخات، وبە ماناى ئەوە دێت: لە کوێن ئەوانەى بە هۆی شکۆداری ومەزنی من -لە پێناوى خودا- یەکتریان خۆش ویست نەک بەهۆی بەرژەوەندییەکی دونیایی. وپاشان خواى گەورە دەفەرموێت: (ئیمڕۆ لە ژێر سێبەری خۆم دایان دەنێم): بۆیە دەفەرموێت -سێبەری خۆم- مەبەست ڕێزلێنانە لەم سێبەرە کە سێبەری عەرشە هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە: «ظل عرشي» [رواه مسلم] واتە: «سێبەری عەرشەکەم». (لە ڕۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری من نەبێت): واتا لەو ڕۆژەدا هیچ سێبەرێک بوونی نییە جگە لە سێبەری عەرشی خودای میهرەبان نەبێت.

التصنيفات

ژیانی ڕۆژی دوایی, ڕەوشتە جوانەکان