مالوومێکی جولەکەکان هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، و ووتی: ئەی موحەمەد، ئێمە فێری ئەوە دەبین کە خودا ئاسمانەکان لەسەر پەنجەیەک، وزەوییەکان لەسەر…

مالوومێکی جولەکەکان هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، و ووتی: ئەی موحەمەد، ئێمە فێری ئەوە دەبین کە خودا ئاسمانەکان لەسەر پەنجەیەک، وزەوییەکان لەسەر پەنجەیەک دادەنێت

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «مالوومێکی جولەکەکان هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، و ووتی: ئەی موحەمەد، ئێمە فێری ئەوە دەبین کە خودا ئاسمانەکان لەسەر پەنجەیەک، وزەوییەکان لەسەر پەنجەیەک، ودارەکان لەسەر پەنجەیەک، وئاوەکان (دەریا وڕووبارەکان) لەسەر پەنجەیەک، وخاک لەسەر پەنجەیەک، وهەموو بوونەوەرەکانی تر لەسەر پەنجەیەکی دادەنێت، ودەفەرموێت: من پادشام، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێکەنی هەتاوەکو ددانە خرێکانی دەرکەوت ئەمیش وەکو ڕاستدانانێک بۆ وتەى مالوومەکە، وپاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦ وَٱلۡأَرۡضُ جَمِيعٗا قَبۡضَتُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ}[الزمر: 67] واتە: {(کافران) خوایان نەناسیووە (بە گەورەیان نەزانی) بەو جۆرەی شیاوێتی لە ڕۆژی دواییدا ھەموو زەوی لە چنگی ئەودایە (بە دەست خوایە)}»، ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا: «وشاخەکان ودارەکان لەسەر پەنجەیەک، وپاشان دەیانهەژێنێت ودەفەرموێت: من پادشام، من (الله)م»، ولە گێڕانەوەى (البخاري)دا: «ئاسمانەکان دەخاتە سەر پەنجەیەک، وئاو (دەریا وڕووبارەکان) و خاک (خاکی سەر زەوی) دەخاتە سەر پەنجەیەک، وهەموو بوونەوەرەکانى تر دەخاتە سەر پەنجەیەک».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پیاوێک لە زانایانی جولەکەکان هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وباسی ئەوەى کرد کە لە کتێبەکانیان هاتووە کە خودا -سبحانه وتعالى- لە ڕۆژی قیامەتدا ئاسمانەکان لەسەر پەنجەیەک وزەوییەکان لەسەر پەنجەیەک ودارەکان لەسەر پەنجەیەک وخاک لەسەر پەنجەیەکی دادەنێت، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: ئاوەکان (ڕووبارەکان ودەریاکان) لەسەر پەنجەیەک وهەموو بوونەوەرەکانى تر لەسەر پەنجەیەکی دادەنێت، وخواى گەورە پەنجەی هەیە بەڵام وەکو پەنجەى بوونەوەرەکان نییە، وخواى گەورە هەندێک لە هێز وتواناى بێئەندازەی دەردەخات بۆیە دەیانهەژێنێت، وموڵک ودەسەڵات وڕاگیرکاری بێسنوور؛ وهەقیقەتی خودایەتی -ئولوهیەتی- زاتی مەزنی ڕادەگەیەنێت. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش قسەی ئەم مالوومە پێکەنی هەتاوەکو ددانە خرێکانی دەرکەوتن ئەمیش وەکو بەڕاستدانانێک بۆ هەواڵی مالوومەکە، وپاشان ئەم ئایەتەی خوێندەوە: {وَمَا قَدَرُواْ ٱللَّهَ حَقَّ قَدۡرِهِۦ وَٱلۡأَرۡضُ جَمِيعٗا قَبۡضَتُهُۥ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ}[الزمر: 67] واتە: {(کافران) خوایان نەناسیووە (بە گەورەیان نەزانی) بەو جۆرەی شیاوێتی لە ڕۆژی دواییدا ھەموو زەوی لە نێو چنگی ئەودایە (لە نێو دەستی خودایە)}.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا