حەوت ئاسمانەکە وحەوت زەوییەکە لە ناو لەپی ڕەحمان وەکو تۆوێکی بچووک وایە لە ناوی دەستی یەکێک لە ئێوە

حەوت ئاسمانەکە وحەوت زەوییەکە لە ناو لەپی ڕەحمان وەکو تۆوێکی بچووک وایە لە ناوی دەستی یەکێک لە ئێوە

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «حەوت ئاسمانەکە وحەوت زەوییەکە لە ناو لەپی ڕەحمان وەکو تۆوێکی بچووک وایە لە ناوی دەستی یەکێک لە ئێوە».

[ئەلبانی لە ئیبنو تەیمیەوە تەصحیحەکەی گێڕاوەتەوە بەڵام ھیچی لەسەر نەوتوە] [ئیبنو جەریر گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- هەواڵی ئەوەمان پێدەدات کە قەبارەی حەوت ئاسمانەکان وحەوت زەوییەکە لە گەڵ مەزنییان بە بەراورد لە گەڵ ناو لەپی پەروەردگار؛ وەکو تۆوێکی بچووک وایە لە ناو لەپی دەستی یەکێک لە ئێمە، وئەمەش بەراوردکردنی قەبارە وڕێژەیە بە قەبارە وڕێژە نەک بەراورد کردن وچواندنی ناو لەپی پەروەردگارە بە ناو لە پی مرۆڤ، چونکە هیچ شتێک لە خوای گەورە ناچێت نە لە سیفاتەکانی ونە لە زاتی مەزنیدا.

التصنيفات

باوەڕهێنان بە خوای گەورە