بەندە قسەیەک دەکات کە بیری لێ ناکاتەوە دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخی بە پێی نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا

بەندە قسەیەک دەکات کە بیری لێ ناکاتەوە دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخی بە پێی نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت کە گوێی لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بووە کە فەرموویەتی: «بەندە قسەیەک دەکات کە بیری لێ ناکاتەوە دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخی بە پێی نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی ئەوە دەکات کە کەسانێک هەن مەبەستیان نازانن لە قسەکردن، ئایا قسەکەی خێرە یان نا؟ وسەرەنجام ئەوەیە کە خۆی تووشی تیاچوون دەکات بە هۆی بیرنەکردنەوە لەو وتە حەرامانەی کە لێوەی دەرچووە، بۆیە خۆی تووشی سزای خودا دەکات لە دۆزەخدا -پەنا بە خودا- ولەوەیە بچێتە ناو دۆزەخەوە بۆ قوڵاییەک زیاتر لە نێوان ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا.

التصنيفات

ئادابەکانی قسەکردن وبێدەنگ بوون