إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی ئەنجامدەدا، وهەندێک ئافرەتی ئیماندار ئامادەى نوێژکردنەکە دەبوون، وبە چارشێوەکانیان خۆیان دادەپۆشی وپاشان دەگەڕانەوە بۆ…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی ئەنجامدەدا، وهەندێک ئافرەتی ئیماندار ئامادەى نوێژکردنەکە دەبوون، وبە چارشێوەکانیان خۆیان دادەپۆشی وپاشان دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان وکەس نەیانی دەناسی بەهۆی تاریکیەوە
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی ئەنجامدەدا، وهەندێک ئافرەتی ئیماندار ئامادەى نوێژکردنەکە دەبوون، وبە چارشێوەکانیان (عاباکانیان) خۆیان دادەپۆشی وپاشان دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان وکەس نەیانی دەناسی بەهۆی تاریکیەوە».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français ئۇيغۇرچە Hausa Português Русскийالشرح
عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات هەندێک لە ئافرەتان لە هاوەڵان خۆیان دادەپۆشی بە عابا وچارشێوەکانیان (بە جلە باڵاپۆشەکانیان) وئامادەی ئەنجامدانى نوێژی بەیانی بوون لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولە پاش ئەنجامدانى نوێژ دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان، وتاریکی شەو تێکەڵی ڕۆشنایی بەیان دەبوو، بەڵام ئەوەى سەیریانی بکردایە نەیانی دەناسی چونکە هێشتا تاریکی شەو لە ئاسماندا مابوو، وئەم فەرموودە ئاماژە کردنی تێدایە بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی لە سەرەتاى کاتدا.التصنيفات
مەرجەکانی نوێژ