إعدادات العرض
هەرکەسێک لە ترسی خواى گەورە گریا بێت ناچێتە نێو دۆزخەوە هەتاوەکو شیر دەگەڕێتەوە بۆ نێو گوان
هەرکەسێک لە ترسی خواى گەورە گریا بێت ناچێتە نێو دۆزخەوە هەتاوەکو شیر دەگەڕێتەوە بۆ نێو گوان
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە ترسی خواى گەورە گریا بێت ناچێتە نێو دۆزخەوە هەتاوەکو شیر دەگەڕێتەوە بۆ نێو گوان، تۆز وخۆڵێک (تووشی مرۆڤ بووبێت) لە پێناوى خواى گەورە ودوکەڵی دۆزەخ؛ پێکەوە کۆ نابنەوە».
[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa தமிழ்الشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک لە ترسی خواى گەورە گریا بێت ئەوا ناچێتە دۆزەخەوە چونکە ئەو کەسەی لە ترسی خواى گەورە دەگری فەرمانەکان جێبەجێ دەکات وخۆی لە نەهی لێکراوەکان دەپارێزێت، ئەم کەسە ناچێتە دۆزەخەوە هەتاوەکو شیر بگەڕێتەوە بۆ نێو گوانی ئاژەڵ وئەمیش لە ڕوانگەى مەحاڵەوەیە واتا مەحاڵە ئەو کەسە بچێتە دۆزەخەوە کە لە ترسی خودا دەگری. وتۆز وخۆڵێک تووشی لاشە بووبێت لە پێناو خواى گەورە ودوکەڵی دۆزەخ لەسەر یەک بەندە کۆ نابێتەوە وتووشی هەردوویان نابێت، هەروەکو ئەوە وابێت دژی یەکتر بن وکۆ نابنەوە هەروەکو چۆن لە دونیا وئاخیرەتدا دژیەکن، واتا ئەوەى لە پێناو خواى گەورە کۆشش وجیهادی کردبێت وتووشی ناڕەحەتی بووبێت ناچێتە نێو دۆزەخەوە.التصنيفات
فەزڵی جیهاد کردن