إعدادات العرض
هەرکەسێک دوو شت ببەخشێت لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا لە دەرگاکانی بەهەشتەوە بانگ دەکرێت، ئەی بەندەی خودا خێر لێرەیە، بۆیە ئەوەی لە ئەهلی نوێژ کردن بێت لە دەرگای نوێژ…
هەرکەسێک دوو شت ببەخشێت لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا لە دەرگاکانی بەهەشتەوە بانگ دەکرێت، ئەی بەندەی خودا خێر لێرەیە، بۆیە ئەوەی لە ئەهلی نوێژ کردن بێت لە دەرگای نوێژ کردنەوە بانگ دەکرێت، وئەوەی لە ئەهلی جیهاد بێت لە دەرگای جیهاد کردنەوە بانگ دەکرێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک دوو شت ببەخشێت لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا لە دەرگاکانی بەهەشتەوە بانگ دەکرێت، ئەی بەندەی خودا خێر لێرەیە، بۆیە ئەوەی لە ئەهلی نوێژ کردن بێت لە دەرگای نوێژ کردنەوە بانگ دەکرێت، وئەوەی لە ئەهلی جیهاد بێت لە دەرگای جیهاد کردنەوە بانگ دەکرێت»، ئەبو بەکر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «باوک ودایکم بە فیدات بن ئەی پێغەمبەری خودا ! هەر کەسێک لەو دەرگایانەوە بانگ بکرێت ئەوا بێ خەم دەبێت وهەرگیز دۆڕاو نابێت»، پاشان ووتی: «ئایا کەس هەیە لە هەموو دەرگاکانەوە بانگ بکرێت؟»، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «بەڵێ، هیوادارم تۆ لە ئەوان بیت».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Kiswahili Portuguêsالشرح
هەرکەسێک خێر بکات لە دوو شت لە خواردن یان جل یان پارە یان سواری یان هەرشتێکی تر بێت، لە پێناو ڕەزا بوونی خوای گەورە؛ ئەوا فریشتەکان بانگی دەکەن لە دەرگاکانی بەهەشتەوە وپێشوازی لە هاتنی دەکەن، ودەڵێن: خێری زۆرت بەخشی بۆیە ئەمڕۆ پاداشتی زۆر دەدرێیتەوە. ئەوانەی زۆر نوێژ دەکەن لە دەرگای نوێژەوە بانگدەکرێن ودەچنە ژوورەوە، وئەوانەی زۆر خێر دەکەن لە دەرگای خێرەوە بانگدەکرێن ودەچنە ژوورەوە، وئەوانەی زۆر ڕۆژوو دەگرن لە دەرگای ڕەیانەوە فریشتەکان پێشوازیان لێدەکەن وبانگیان دەکەن بۆ چوونە بەهەشتەوە، وڕەیان واتا: ئەو شتەی کە تینویەتی لادەبات چونکە ئەوانەی بەڕۆژوو بوون خۆیان گرتەوە لە ئاو خواردنەوە بۆیە تووشی تینویەتی بوون وبە تایبەت لە ڕۆژانی درێژ وگەرمی هاویندا؛ بۆیە پاداشت دەدرێنەوە بە تینوو نەبوون بۆ هەتاهەتایە لە بەهەشتدا کە لەو دەرگایەوە دەچنە ناویەوە. کاتێک ئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت- ئەم فەرموودەیەی بیست، ئەو پرسیارەی کرد، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- بەو شێوەیە وەڵامی دایەوە کە لە فەرموودەکەدا هاتووە.التصنيفات
سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ