کەسێک ئاوریشم دەپۆشێت کە هیچ بەشێکى بۆ نەبێت

کەسێک ئاوریشم دەپۆشێت کە هیچ بەشێکى بۆ نەبێت

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاوریشم مەپۆشن، هەرکەسێک لە دونیادا بیپۆشێت (لە پیاوان)؛ ئەوا لە دواڕۆژدا نایپۆشێت». ولە گێڕانەوەیەکدا دەفەرموێت: «کەسێک ئاوریشم دەپۆشێت کە هیچ بەشێکى بۆ نەبێت». وهەروەها لە گێڕانەوەیەکی تردا دەفەرموێت: «(کەسێک دەیپۆشێت) کە هیچ بەشێکی بۆ نەبێت لە دواڕۆژدا -لە بەهەشتدا-».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەی]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کەسێک ئاوریشم دەپۆشێت لە پیاوان کە هیچ بەشێکی نەبێت لە دواڕۆژدا -لە بەهەشتدا-، ئەمە هەڕەشەیەکی زۆر توندە، چونکە پۆشینی ئاوریشم تایبەتە بۆ ئافرەتان ونەهی کراوە لەوەى پیاوان بیپۆشن لە دونیادا، ولە پۆشاکی ئەهلی بەهەشتە، لە دونیادا تەنها ئەو پیاوانە دەیپۆشن کە خۆبەگەورەزان ولووتبەرزن وشانازى بەسەر خەڵکیەوە دەکەن بەهۆی پۆشینیەوە؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پۆشینی، ونەهی کردنەکە تایبەتە بە ئاوریشمی سروشتی، پێویستە مرۆڤ تەنانەت ئارویشمی دەستکردیش نەپۆشێت چونکە نەرمی تێدایە، وحەرام نییە هەروەکو (لیژنەى فەتوادان: اللجنة الدائمة) فەتوای لەسەر داوە.

التصنيفات

پۆشاک وخۆ ڕازاندنەوە