إعدادات العرض
1- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لەو پیاوانەى کە جل وپۆشاکی ئافرەتان لەبەر دەکەن، ولە ئەو ئافرەتانەى کە جل وپۆشاکی پیاوان لەبەر دەکەن
2- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی (لەعنەتی) کردووە: لە ئەو کەسانەى قژی دەستکرد دەبەستن ولە ئەو کەسانەى کە داوا دەکەن قژی دەستکرد ببەسترێت بە قژی خۆیانەوە، ولە ئەو کەسانەى کە خاڵ دەکوتن ولە ئەو کەسانەش کە داوا دەکەن بۆیان بکوترێت
3- عبدالرحمانی کوڕی عەوف وزوبێری کوڕی عەوام -ڕەزاى خوایان لێبێت-، سکاڵای هەبوونی (ئەسپێ) لە لاشەیان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا
4- کەسێک ئاوریشم دەپۆشێت کە هیچ بەشێکى بۆ نەبێت
5- ئەم دووانە (پۆشینیان) حەرامکراوە لەسەر پیاوانى ئومەتەکەم، وبۆ ئافرەتان حەڵاڵکراون
6- هەمووی بتاشن، یان هەمووی بهێڵنەوە
7- ئەگەر بەستەری نەعلێکى یەکێکتان پچڕا؛ ئەوا با بە دانەکەى تر ڕێ نەکات هەتاوەکو (ئەوی تر) چاکدەکاتەوە
8- ئەمە بگۆڕن وخۆتان بە دوور بگرن لە (ڕەنگی) ڕەش
9- مووی سپی هەڵمەکێشن؛ چونکە نور وڕۆشنایی مسوڵمانە لە ڕۆژی قیامەتدا