إعدادات العرض
ڕێگری لە ئافرەتان مەکەن لە چوون بۆ مزگەوتەکانی خودا، بەڵام با بە بێ بۆن لەخۆدان وبە بێ خۆ ڕازاندنەوە بچنە دەرەوە
ڕێگری لە ئافرەتان مەکەن لە چوون بۆ مزگەوتەکانی خودا، بەڵام با بە بێ بۆن لەخۆدان وبە بێ خۆ ڕازاندنەوە بچنە دەرەوە
لە ئەبی ھوڕەیڕەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: «ڕێگری لە ئافرەتان مەکەن لە چوون بۆ مزگەوتەکانی خودا، بەڵام با بە بێ بۆن لەخۆدان وبە بێ خۆ ڕازاندنەوە بچنە دەرەوە».
الشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نەهی كردووە لەوەی سەرپەرشتیار و بەرپرسی ئافرەت؛ ڕێگری لە ئافرەت بكات لە چوون بۆ مزگەوت، و فەرمانی بە ئافرەتان کردووە کاتێک كە دەچنە دەرەوە؛ خۆیان بۆن خۆش نەکەن و خۆیان نەڕازێننەوە بە جوانكاریەكان، بۆ ئەوەی نەبنە هۆکاری فیتنە و بەلارێدابردنی پیاوان.فوائد الحديث
ڕوخسەتدان بە ئافرەت بۆ نوێژکردن لە مزگەوتدا؛ ئەگەر لە فیتنە پارێزراو بوو، و بەبێ خۆڕازاندنەوە و بەبێ بۆن لەخۆدان چووە دەرەوە.
لەمەوە بەڵگە وەردەگیرێت کە ئافرەت لە ماڵی مێردەکەی ناچێتە دەرەوە مەگەر بە مۆڵەتی ئەو نەبێت، چونکە فەرمانەکە ئاڕاستەی مێردەکان کراوە بۆ ڕێگەپێدان.
بەپەرۆشی ئاینی ئیسلام لەسەر ئافرەتان، و ڕێگری نەکردن لێی لە ئەو شتانەی کە لەوانەیە خێری تێدا بێت بۆیان؛ وەک چوونە دەرەوە بۆ فێربوونی زانست و شتی لەو جۆرە.
جەختکردنەوە لەسەر دەسەڵات وسەرپەرشتیاری پیاو بەسەر ئافرەتەوە، هەروەها گرنگیپێدانى وڕەچاوکردنی بەرژەوەندیەکانى.
