پۆشینی ئاوریشم وئاڵتون بۆ پیاوانى ئومەتەکەم حەرامکراوە، وبۆ ئافرەتان حەڵاڵکراوە

پۆشینی ئاوریشم وئاڵتون بۆ پیاوانى ئومەتەکەم حەرامکراوە، وبۆ ئافرەتان حەڵاڵکراوە

لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- (قوماشی) ئاوریشمی لە لای ڕاستی دانا، وئاڵتونی لە لای چەپی دانا، پاشان فەرمووی: «ئەم دووانە (پۆشینیان) حەرامکراوە لەسەر پیاوانى ئومەتەکەم». لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پۆشینی ئاوریشم وئاڵتون بۆ پیاوانى ئومەتەکەم حەرامکراوە، وبۆ ئافرەتان حەڵاڵکراوە».

[صەحیحە بە ریوایەتیەکەیەوە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- (قوماشی) ئاوریشمی لە لای ڕاستی دانا، وئاڵتونی لە لای چەپی دانا، پاشان فەرمووی: ئەم دووانە -ئاوریشم وئاڵتون- (پۆشینیان) حەرامکراوە لەسەر پیاوانى ئومەتەکەم. مەگەر ئەوەندە نەبێت کە ڕێگەى پێدراوە لە پۆشینی ئاوریشم بۆ نەخۆشی وەکو خوراندن ئەگەر بە شتی تر نەتوانێت چارەسەر بکرێت مەگەر بە ئاوریشم نەبێت، هەروەها دروستکردنی لووت لە ئاڵتون (ئەگەر کەسێک لووتی بڕا بوو وبە هیچ ماددەیەکی تر نەتوانرا لووتی بۆ دروستبکرێت)، بەڵام بۆ ئافرەتان هەردوویان حەڵاڵکراوە بە هەرشێوەیەک بێت دەتوانن بیانپۆشن، بە مەرجێک نەگاتە ڕادەی زیادەڕۆیی وئیسراف کردن چونکە ئیسراف کردن لە ئاینی ئیسلامدا حەرامکراوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ} [الأعراف: 31] واتە: {و زیادەڕۆیی مەکەن (ئیسراف مەکەن) بێگومان خوا زیادەڕۆیانی خۆش ناوێت}.

التصنيفات

پۆشاک وخۆ ڕازاندنەوە