إعدادات العرض
ئەو پۆشاکەی لە خوار قولەپێیەكانەوە بێت لە ئاگردایە
ئەو پۆشاکەی لە خوار قولەپێیەكانەوە بێت لە ئاگردایە
لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو پۆشاکەی لە خوار قولەپێیەكانەوە بێت لە ئاگردایە».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Tiếng Việt অসমীয়া Bahasa Indonesia Nederlands Kiswahili Hausa ગુજરાતી සිංහල English Magyar ქართული Română Русский Português ไทย Bosanski తెలుగు मराठी دری Türkçe አማርኛ বাংলা Malagasyالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە بە پیاوان سەبارەت بە شۆڕكردنەوەی هەر پۆشاكێك بۆ خوارەوەی قولەپێیەكان؛ ئەمیش ئەو پۆشاكانە دەگرێتەوە كە نیوەی خوارەوەی لاشە دادەپۆشن وەكو شەڕواڵ وجلی تر، ئەو پیاوەی پۆشاكەكەی شۆڕ بێتەوە بۆ خوارەوەی قولەپێیەكانی؛ ئەوا لە ئاگردایە ئەمیش وەک سزایەک لەسەر ئەو كارەی.فوائد الحديث
نەهی کردن لە درێژ کردنەوەی پۆشاک بۆ خوار قولەپێیەكان تایبەتە بە پیاوان، وئەو کارە لە تاوانە گەورەکانە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەگەر درێژکردنەوەی پۆشاک تا خوار قولەپێیەكان بە هۆکاری پۆزشێکی ڕەواوە بێت ئەوا ئەم هەڕەشەیە نایگرێتەوە، نمونەی ئەوکەسەی قولەپێیەکانی بریندارە ومێش ناڕەحەتی دەکات ئەگەر داینە پۆشێت وبێجگە لە پۆشاکەكەی هیچی تری دەست ناکەوێت بۆ داپۆشینی؛ ئەوا ئەم کارە بۆ ئەو کەسە ڕێگە پێدراوە وهیچی لەسەر نییە.
ئەم حوکمە تایبەتە بە پیاوان، لەبەر ئەوەی ئافرەتان فەرمانیان پێکراوە پۆشاکەکانیان درێژ بکەنەوە بۆ خوار قولەپێیان بە هێندەی باڵێک.
التصنيفات
پۆشاک وخۆ ڕازاندنەوە