عبدالرحمانی کوڕی عەوف وزوبێری کوڕی عەوام -ڕەزاى خوایان لێبێت-، سکاڵای هەبوونی (ئەسپێ) لە لاشەیان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا

عبدالرحمانی کوڕی عەوف وزوبێری کوڕی عەوام -ڕەزاى خوایان لێبێت-، سکاڵای هەبوونی (ئەسپێ) لە لاشەیان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «عبدالرحمانی کوڕی عەوف وزوبێری کوڕی عەوام -ڕەزاى خوایان لێبێت-، سکاڵای هەبوونی (ئەسپێ) لە لاشەیان بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا لە یەکێک لە غەزاکان (لە هەڵمەتەکانى ڕزگارکردن)؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووخسەتی پێدان بە پۆشینی جلی ئاوریشم، و (ئەنەس) دەڵێت: وبینیم کە لەبەریاندا بوو».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

لە ئاسانکاری ئاینی ئیسلام ئەوەیە کە ڕێگە دەدات بە بەکارهێنانى شتێک کە حەرام کرابێت لە کاتی پێویستیدا، وئەو کەسەی ئەم شەریعەتەی داناوە -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی دا بە زوبێر وعبدالرحمان -ڕەزای خوایان لێبێت- بۆ پۆشینی جلی دروستکراو لە قوماشی ئاوریشم هەرچەندە لە بنەڕەتدا حەرامە بۆ پیاوان، چونکە ئەم جۆرە جلە دەبێتە هۆی درووخستنەوە ونەمانى (ئەسپێ) لە لاشەدا چونکە سروشتی ئەم جۆرە قوماشە کە خودا بەم شێوەیە دروستی کردووە وا دەکات کە (ئەسپێ) لەسەر پێست نەهێڵێت وهەروەها چارەسەری تێدایە بۆ هەستیاری (حەساسیەت وخوراندن)، وهەمان حوکمی هەیە بۆ هەرکەسێک حاڵەتی وەکو ئەم دوو هاوەڵە بێت.

التصنيفات

پۆشاک وخۆ ڕازاندنەوە, حوکمەکانی چارەسەر بە دەرمان