پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لەو پیاوانەى کە جل وپۆشاکی ئافرەتان لەبەر دەکەن، ولە ئەو ئافرەتانەى کە جل وپۆشاکی پیاوان لەبەر دەکەن

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لەو پیاوانەى کە جل وپۆشاکی ئافرەتان لەبەر دەکەن، ولە ئەو ئافرەتانەى کە جل وپۆشاکی پیاوان لەبەر دەکەن

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی (لەعنەتی) کردووە لەو پیاوانەى کە جل وپۆشاکی ئافرەتان لەبەر دەکەن، ولە ئەو ئافرەتانەى کە جل وپۆشاکی پیاوان لەبەر دەکەن».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]

الشرح

هەرپیاوێک خۆی بچوێنێت بە ئافرەتان ئەوا نەفرەتلێکراوە لەسەر زمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وهەرئافرەتێک خۆی بچوێنێت بە پیاوان نەفرەتلێکراوە لەسەر زمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونکە خواى گەورە پیاو وئافرەتی دروستکردووە وهەریەکێکیان تایبەتمەندی خۆیان هەیە، پیاوان جیاوازن لە ئافرەتان لە ڕووی لاشە وسیفات وهێز ودینداری وئافرەتانیش بەهەمان شێوە جیاوازن لە پیاوان، بۆیە ئەوەى هەوڵبدات پیاوان وەکو ئافرەتان لێبکات یان بە پێچەوانەوە؛ ئەوا دژایەتی خودای کردووە لە قەدەر وبڕیار ودروستکردن وشەریعەتەکەیدا، چونکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- حیکمەت ودانایی هەیە لەو شتانەى دروستی کردووە ولەو شەریعەتەی کە بۆ بوونەوەرەکان دایناوە بۆیە هەڕەشەی توند هاتووە لە دەقەکاندا بە نەفرەت کردن ودوورخستنەوە لە ڕەحمەت بەهۆی خۆچواندنی ئافرەتان بە پیاوان یان بە پێچەوانەوە.

التصنيفات

خۆچواندنی نەهی لێکراو, پۆشاک وخۆ ڕازاندنەوە