إعدادات العرض
1- ھەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت
2- شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون، وخۆتان بە ئەوان دەچوێنن هەروەکو چۆن سەری تیرەکان بە یەکتری دەچن هەتا ئەگەر ئەوان بچنە ناو کونی بزن مژۆکێکەوە ئێوەش شوێنیان دەکەون، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، جولەکە ونەسڕانیەکان؟ فەرمووی: ئەی کێ؟(واتە: بەڵێ، ئەوان)
3- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لەو پیاوانەى کە جل وپۆشاکی ئافرەتان لەبەر دەکەن، ولە ئەو ئافرەتانەى کە جل وپۆشاکی پیاوان لەبەر دەکەن
4- جولەکە ونەسڕانیەکان مووەکانیان بۆیە ناکەن، بۆیە پێچەوانەى ئەوان بکەن
5- فەرمانم پێنەکراوە مزگەوتی بڵند دروست بکەم
6- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ژنائاسا لە پیاوەکان، ولە پیاوئاسا لە ئافرەتان، وفەرمووی: دەریانبکەن لە ماڵەکانتان