إعدادات العرض
شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون، بست بە بست، وباڵ بە باڵ،
شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون، بست بە بست، وباڵ بە باڵ،
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون، بست بە بست، وباڵ بە باڵ، هەتا ئەگەر ئەوان بچنە ناو کونی زەبەوە-بزن مژەوە- ئێوەش شوێنیان دەکەون»، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، جولەکە ونەسڕانیەکان؟ فەرمووی: «ئەی کێ؟ (واتە: بەڵێ، ئەوان)».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Kiswahili Português සිංහල دری অসমীয়া ไทย Tiếng Việt አማርኛ Svenska Кыргызча Yorùbá ગુજરાતી नेपाली Oromoo മലയാളം Română Nederlands Soomaali پښتو తెలుగు Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Malagasy Српски Moore ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی حاڵی هەندێك خەڵك دەكات لە ئومەتەكەی ؛ لەپاش سەردەمی ئەو، ئەویش ئەوەیە شوێنی ڕێبازی جولەكە وگاوڕەكان دەكەون لە بیروباوەڕ وكردەوە وخوو وكلتوورەكانیان بەشێوەیەكی زۆر ورد ؛ بست بە بست، وباڵ بە باڵ، تەنانەت ئەگەر ئەوان بچنە نێو كونی زەبەوە-بزن مژە- ئەمانیش شوێنیان دەكەون.فوائد الحديث
نیشانەیەكە لە نیشانەكانی پێغەمبەرایەتی چونكە باسی شتێكی كرد پێش ئەوەی ڕووبدات ؛ وبەو شێوەیە ڕوویدا كە ئەو باسیكرد.
نەهی كردن لە خۆچواندنی مسوڵمانان بە كافرەكان، جا لە بیروباوەڕیان یان پەرستنیان یان جەژنیان یان پۆشاكی تایبەت بە ئەوان بێت.
ڕوونکردنەوەى شتە واتاییەکان بە نمونە هەستپێکراوەکان ؛ لە شێوازەکانى فێرکردنن لە ئاینی ئیسلامدا.
بزنمژۆك: ئاژەڵێكە كونەكەی (لانەكەی) قوڵ وسەخت وتاریكە، وبۆنی ناخۆشە، لە خشۆكەكانە بە زۆری لە بیابانەكاندا هەیە، بەتایبەت باسكردنی كونی بزنمژۆك ؛ هۆكارەكەی ئەوەیە: زۆر تەنگە وبۆنی ناخۆشە، بەڵام لەگەڵ ئەمەیشدا ئەمان -بەهۆی ڕۆیشتن بەسەر شوێن پێیەكانی بێباوەڕان وشوێنكەوتنی ڕێبازەكانیان- ئەگەر ئەوان بچنە نێو ئەم كونە تەسك وبۆن ناخۆشە ؛ ئەمانیش شوێنیان دەكەن ! خوای گەورە یارمەتیدەر بێـت.
التصنيفات
خۆچواندنی نەهی لێکراو