إعدادات العرض
ھەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت
ھەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت».
[حەسەنە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە සිංහල ไทย دری Fulfulde Magyar ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių or Română Kinyarwanda Српски O‘zbek Moore नेपाली Oromoo Wolof Soomaali Български Українська Azərbaycan ქართული Malagasy lnالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت لە کافرەکان یان فاسقەکان یان چاکەکاران -بەوەى شتێک لە تایبەتمەندییەکانى ئەوان پەیڕەو بکات لە بیروباوەڕەکان یان پەرستنەکان یان نەریتەکان- ؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت، چونکە خۆچواندن پێیان دەبێتە هۆی خۆچواندن بەئەوان لەناخدا، وبێگومان خۆچواندن بەکەسانێک ئاماژەیە بۆ سەرسامبوون پێیان، ولەوەیە ببێـتە هۆی خۆشویستنیان و بەگەورەدانانیان و مەیل بۆیان ودۆستایەتی کردنیان، وئەمە سەرەنجام لەوەیە ببێتە هۆی خۆچواندن بەئەوان لەدڵ وپەرستندا -پەنا بە خواى گەورە-.فوائد الحديث
هۆشداری وئاگادار کردنەوە لە خۆشوبهاندن بە کافر وفاسقەکان.
ئامۆژگاری کردن بۆ خۆچواندن بە پیاوچاکان وئەوان قودوە وسەرمەشق بن.
خۆچواندن لە ڕووکەشدا دەبێتە هۆی خۆشویستن لە ناخدا.
مرۆڤ تووشی هەڕەشە وتاوان دەبێت بەپێی جۆری خۆچواندنەکە.
نەهی کردن لە خۆچواندن بە کافرەکان مەبەست لێی نەهی کردنە لە خۆچواندن پێیان لە پەرستنەکان وخوو ونەریتە تایبەتەکانیان، بەڵام ئەگەر شتێک لەمانە نەبێت وەکو فێربوونە پیشەسازییەکان وهاوشێوەکانی کە سوودی بۆ ئیسلام ومسوڵمانان هەیە ئەوا ئەمە ناچێتە ژێر خانەی نەهی کردنەوە.
التصنيفات
خۆچواندنی نەهی لێکراو