پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە: لە ئەو کەسەى قژی دەستکرد (یان قژی کەسێکی تر) دەبەستێت ولە ئەو کەسەى کە داوا دەکات قژی دەستکردی (یان قژی کەسێکی تری) بۆ…

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە: لە ئەو کەسەى قژی دەستکرد (یان قژی کەسێکی تر) دەبەستێت ولە ئەو کەسەى کە داوا دەکات قژی دەستکردی (یان قژی کەسێکی تری) بۆ ببەسترێت بە قژی خۆیەوە

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە: لە ئەو کەسەى قژی دەستکرد (یان قژی کەسێکی تر) دەبەستێت ولە ئەو کەسەى کە داوا دەکات قژی دەستکردی (یان قژی کەسێکی تری) بۆ ببەسترێت بە قژی خۆیەوە، ولە ئەو کەسەى کە خاڵ -تاتۆ- دەکوتێت ولە ئەو کەسەیش کە داوا دەکات بۆی بکوترێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای بە نەفرەت ودوورخستنەوەی كردووە لە ڕەحمەتی الله -سبحانه وتعالی- بەسەر چوار چیندا: یەكەم: ئەوەی قژی خۆی یان قژی یەكێكی تر دەبەستێتەوە بە قژی كەسێك. دووەم: ئەوەی داوا لە كەسێك دەكات كە قژی یەكێكی تر ببەستێتەوە بە قژی خۆی. سێیەم: تاتۆكار ئەو كەسەیە كە بە دەرزی وهاوشێوەكانی شوێنێكی سەر لاشە كون دەكات وەكو ڕوو یان دەست یان سینگ یان هەرشوێنێكی تر، پاشان كل وهاوشێوەكانی دەكاتە نێو ئەو كونانەوە بۆئەوەی شوێنەوارەكەی لەسەر پێست بە ڕەنگی شین یان سەوز یان هەرڕەنگێكی تر دەربكەوێت، وبۆ جوانی وڕازاندنەوە ئەم كارە ئەنجام دەدرێت. چوارەم: ئەو كەسەی داوا دەكات تاتۆی بۆ بكرێـت. ئەم كردەوانە لە تاوانە گەورەكانن.

فوائد الحديث

ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەوەی قەدەغەكراوە بریتیە لە بەستنی قژ بە قژێكی تر، بەڵام ئەگەر قژی ببەستێتەوە بە شتێكی تر كە قژ (موو) نەبێت وەكو پارچە پەڕۆ یان شتی تر؛ ئەوا ئەمە نەهی كردنەكە نایگرێتەوە.

حەرامێتی هاوكاری كردن لەسەر شەڕ وخراپەكاری.

نەهی كردن لە گۆڕینی خوڵقێنراوی خوای گەورە؛ چونكە ئەمە ساختەكاری وفڕوفێڵە.

نەفرەت کردن لەو کەسەی الله وپێغەمبەرەکەی نەفرەتیان لێکردووە بە شێوەیەکی گشتی؛ ڕێگەپێدراوە.

بەستنەوەى قژ بە قژێکی تر؛ (باڕۆکە:قژی دەستکرد)یش دەگرێتەوە لەم سەردەمەدا، وئەمیش حەرامە چونکە خۆچواندنە بە کافرەکان وفێڵ وهەڵخەڵەتاندنی تێدایە.

خەتابی دەڵێت: ئەم هەڕەشە توندانە هاتووە لەسەر ئەم شتانە؛ چونكە فڕوفێڵ وهەڵخەڵەتاندنی تێدایە، ئەگەر ڕوخسەتی بدایە بە شتێكی كەمی؛ لەوەیە هۆكار بووایە بۆ ڕێگەدان بە جۆرەكانی تر لە فێڵ وساختەكاری، هەروەها ئەمە گۆڕینی خوڵقێنراوی خودایە، وئاماژە بۆ ئەم خاڵە كراوە لە فەرموودەكەی ئیبن مەسعود، كاتێك دەفەرموێت: «ئەوانەی خوڵقێنراوی خودا دەگۆڕن»، وخودا زاناترە.

نەوەوی دەڵێت: خاڵ كوتان (تاتۆ) حەرامە لەسەر ئەوەی دەیكات ولەسەر ئەوەی بۆی دەكرێت، ئەو شوێنەی تاتۆی لەسەر كوتراوە؛ پیس دەبێت، ئەگەر بتوانێت ئەوا واجبە بە چارەسەر لایبدات ئەگەر نەتوانێت ئەوا بە بریندار كردنی پێستەكەی، وئەگەر ترسا لەوەی پێستی یان ئەندامەكەی لەدەست بدات یان سوودیان نەمێنێت یان شتێكی خراپیان بەسەردا بێت؛ ئەوا واجب نییە تاتۆكە لابدات، پاش تەوبە كردن هیچ گوناهێكی لەسەر نامێنێت وئەگەر لەوانەی پێشوو نەترسێت ئەوا واجبە تاتۆكە لابدات وگوناهبارە بە دواخستنی ئەم لابردنە.

التصنيفات

پۆشاک وخۆ ڕازاندنەوە