نەخێر، من بینیم لە دۆزەخدا بوو؛ بەهۆی ئەوەى چارۆکەیەک یان عابایەکی دزی بوو

نەخێر، من بینیم لە دۆزەخدا بوو؛ بەهۆی ئەوەى چارۆکەیەک یان عابایەکی دزی بوو

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە ڕۆژی (جەنگی) خەیبەر کۆمەڵێک لە هاوەڵانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتن ووتیان: فڵان شەهیدە وفڵان شەهیدە، هەتاوەکو تێپەڕ بوون بە لای پیاوێکدا ووتیان: فڵان شەهیدە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، من بینیم لە دۆزەخدا بوو؛ بەهۆی ئەوەى چارۆکەیەک یان عابایەکی (بشتێکی) دزی بوو».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە ڕۆژی (جەنگی) خەیبەر کۆمەڵێک لە هاوەڵانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەیانووت: فڵان شەهیدە وفڵان شەهیدە، هەتاوەکو تێپەڕ بوون بە لای پیاوێکدا ووتیان: فڵان شەهیدە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نەخێر، من بینیم لە دۆزەخدا بوو؛ بەهۆی ئەوەى چارۆکەیەک یان عابایەکی (بشتێکی) بە نهێنی بۆ خۆی برد بووی (دزی بوو)، بەهۆی ئەمە لە دۆزەخ سزا درا؛ ئەمیش هۆکاری ئەوە بوو کە ئینکاری بکات لە ووتنی سیفەت ونازناوی مەزنى (شەهید بوون لە پێناو خواى گەورە) بۆ ئەم پیاوە.

التصنيفات

حوکمەکان ومەسەلەکانی جیهاد