إعدادات العرض
1- ئەو لە دۆزەخە، چوون سەیری بکەن، بینیان جلێکی دزیوە
2- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر پیاوێکی بکردایەتە سەرکردەى سوپایەک یان مەفرەزەیەک؛ فەرمانى پێدەکرد بە تەقواى خواى گەورە وچاک مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مسوڵمانانەى لەگەڵیدا دەردەچن
3- هەرکەسێک فێری تیر هاویشتن بوو پاشان وازی لێهێنا؛ ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە، یان سەرپێچی کردووە
4- هەرکەسێک بکوژرێت بەهۆی بەرگریکردنی لە: ماڵی، یان خێزانی، یان خوێنی، یان ئاینەکەى؛ ئەوا شەهیدە
5- بەدڵنیاییەوە جولەکەکان ونەسڕانیەکان دەردەکەم لە دورگەی عەرەب هەتاوەکو تەنها مسوڵمانان تێیدا دەمێننەوە
6- لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە، لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە، لەڕاستیدا هێز لە هاویشتندایە
7- سیخوڕێک لە موشریکەکان هات (بۆ سیخوڕی کردن بەسەر) پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکدا لە سەفەردا بوو
8- هەرکەسێک کوژراوێکی کوشتبێت کە بەڵگەی لەسەری هەبووبێت ئەوا پشکەکانى بۆ ئەو (بۆ بکوژەکە) دەبێت
9- بیهاوێژن ئەی نەوەى ئیسماعیل، چونکە باوکتان تیر هاوێژ بووە
10- ڕەحمەتی خودا لەسەر موسا، لەمە زیاتر ئازار درا بەڵام ئارامگر بوو
11- نەخێر، من بینیم لە دۆزەخدا بوو؛ بەهۆی ئەوەى چارۆکەیەک یان عابایەکی دزی بوو
12- ئەی کۆمەڵی ئەنساڕ، ئایا کاتێک هاتم بۆ لای ئێوە گومڕا نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە هیدایەتی ئێوەى دا؟ ئایا ناکۆک نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە تەبایی خستە نێوانتانەوە؟ ئایا هەژار نەبوون؛ خودا بەهۆی منەوە دەوڵەمەندی کردن؟
13- جەنگ هەڵخەڵەتاندنە
14- هەر کۆمەڵێک یان مەفرەزەیەک دەربچن بۆ جیهاد کردن، دەستکەوت بەدەست بهێنن وبە سەلامەتی بگەڕێنەوە؛ دوو لەسەر سێی پاداشتەکەیان پێدراوە لەم دونیایەدا، وهەر کۆمەڵێک ومەفرەزەیەک دەربچن بۆ جیهاد کردن، شکست بهێنن وبریندار بن؛ پاداشتی تەواویان لە قیامەتدا پێدەبەخشرێت
15- حەرامبوونی ئافرەتانى موجاهیدەکان لەسەر نەڕۆیشتووان (بۆ جیهاد) وەکو حەرامبوونی دایکیانە لەسەریان
16- هەندێک خواردنمان بەدەستهێنا لە ڕۆژی -جەنگی- خەیبەردا، پیاوێک دەهات وئەوەندەى پێویستی بوو دەیبرد وپاشان دەڕۆیشت