إعدادات العرض
هەرکەسێک کوژراوێکی کوشتبێت کە بەڵگەی لەسەری هەبووبێت ئەوا پشکەکانى بۆ ئەو (بۆ بکوژەکە) دەبێت
هەرکەسێک کوژراوێکی کوشتبێت کە بەڵگەی لەسەری هەبووبێت ئەوا پشکەکانى بۆ ئەو (بۆ بکوژەکە) دەبێت
لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بەرەو جەنگی حونەین -وباسی بەسەرهاتەکەى کرد-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:«هەرکەسێک کوژراوێکی کوشتبێت کە بەڵگەی لەسەری هەبووبێت (لەسەر کوشتنی) ئەوا پشکەکانى (کوژراوەکە لە کافران) بۆ ئەو دەبێت (بۆ بکوژەکە دەبێت لە مسوڵمانان)» سێ جار ئەمەى فەرموو.
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português മലയാളംالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی حونەیندا فەرمووی: هەرکەسێک کوژراوێکی کوشتبێت لە کافرەکان کە شاهێد وبەڵگەى هەبێت لەسەر کوشتنی ئەوا پشکی ئەو کوژراوە بۆ بکوژەکەیە لە مسوڵمانان، واتا: هەموو جل وچەک وئاژەڵ وشتومەکی کوژراوەکە بۆ بکوژەکەیە، وئەبی قەتادە پیاوێکی کوشت، وبە ئەوانەى دەوروپشتی ووت: من پیاوێکم کوشت، وسوێندی خوارد لەسەر ئەو کەسەی کە بەمەى زانیووە (بەم کوشتنەى زانیووە وبینیوویەتی) کە شاهێدی بۆ بدات، ئەمەی سێ جار ووت.التصنيفات
حوکمەکان ومەسەلەکانی جیهاد