إعدادات العرض
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- جەنگی نەكردووە بەرامبەر بە هیچ قەومێك هەتاوەكو بانگەوازی دەكردن (بۆ ئیسلام)
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- جەنگی نەكردووە بەرامبەر بە هیچ قەومێك هەتاوەكو بانگەوازی دەكردن (بۆ ئیسلام)
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- جەنگی نەكردووە بەرامبەر بە هیچ قەومێك هەتاوەكو بانگەوازی دەكردن (بۆ ئیسلام).
[صەحیحە] [رواه أحمد والبيهقي]
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar Tiếng Việt ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands ਪੰਜਾਬੀ Bahasa Indonesiaالشرح
ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- هەواڵیداوە کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەستی نەكردووە بە بەرپا كردنی جەنگ دژ بە هیچ كۆمەڵ وقەومێك؛ هەتاوەکو سەرەتا بانگی دەکردن بۆ هاتنە نێو ئاینی ئیسلام، ئەگەر وەڵامی بانگەوازەکەیان نەدایەتەوە؛ ئینجا جەنگی لە دژیان بەرپا دەكرد.فوائد الحديث
مەرجی بانگەوازکردن بۆ ئیسلام پێش بەرپاكردنی جەنگ؛ ئەگەر ئیسلامیان پێنەگەیشتبێت.
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بانگی دەکردن بۆ ئیسلام، ئەگەر ڕەتیان بکردایەتەوە؛ پێشنیاری پێدانی جزیەی -سەرانەی- دەکرد، ئەگەر ئەوەیشیان ڕەت بکردایەتەوە، جەنگی لە دژیان بەرپا دەكرد؛ هەروەكو لە فەرموودەکانی تردا هاتووە.
دانایی لە شەرعاندنی جیهاد ئەوەیە کە خەڵک بێنە نێو ئاینی ئیسلامەوە، نەک بۆ تەماح و چاوچنۆکی بێت لەسەر ژیانیان و سامانیان و وڵاتەکانیان.
التصنيفات
حوکمەکان ومەسەلەکانی جیهاد