بیهاوێژن ئەی نەوەى ئیسماعیل، چونکە باوکتان تیر هاوێژ بووە

بیهاوێژن ئەی نەوەى ئیسماعیل، چونکە باوکتان تیر هاوێژ بووە

لە سەلەمەى کوڕی ئەکوەعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای کۆمەڵێکدا تێپەڕی کە خەریکی تیر هاویشتن بوون، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بیهاوێژن ئەی نەوەى ئیسماعیل، چونکە باوکتان تیر هاوێژ بووە».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای هەندێک لە هاوەڵاندا تێپەڕ بوو کە خەریکی تیر وەشاندن بوون، کێبڕکێیان دەکرد بۆ ئەوەى بزانن کێ دەیباتەوە، ڕازی بوو لەسەر ئەم کارەیان وهانیانی دا بۆ ئەنجامدانى، پێیانی فەرموو: (بیهاوێژن ئەی نەوەى ئیسماعیل): واتە بەردەوام بن لەسەر ڕاهێنان کردن لەسەر تیر هاویشتن، چونکە ئەمە لە نیعمەتەکانى خواى گەورە بە سەرتانەوە ئەی نەوەى ئیسماعیل -ومەبەستی عەرەبە-. (چونکە باوکتان تیر هاوێژ بووە): واتا باوکتان ئیبراهیمی کوڕی ئیسماعیل -علیهما السلام- زۆر بەهرەدار وزیرەک بوو لە تیر هاویشتن.

التصنيفات

حوکمەکان ومەسەلەکانی جیهاد