ئەو لە دۆزەخە، چوون سەیری بکەن، بینیان جلێکی دزیوە

ئەو لە دۆزەخە، چوون سەیری بکەن، بینیان جلێکی دزیوە

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک هەبوو بارگەچی* پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو بە ناوى کەرکەرە، ومرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەو لە دۆزەخە»، چوون سەیری بکەن، بینیان جلێکی (عابایەکی) دزیوە لە دەستکەوتەکانى جەنگ». *(بارگەچی واتە: بەرپرسیار وهەڵگری جل وشتومەکەکان)

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پیاوێک بوو بە ناوى کەرکەرە بەرپرسیار بوو لە جل وشتومەکەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپیاوەکە مرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوەى دا کە ئەو لە دۆزەخە بە هۆی تاوانەکەیەوە سزا دەدرێت، یان ئەوەتا ئەو لە دۆزەخە ئەگەر خواى گەورە لێی خۆش نەبێت، وهاوەڵان چوون سەیری بکەن وهۆکاری ئەم سزایە بزانن، بینیان جلێکی (عابایەکی) دزیوە لە دەستکەوتەکانی (غەنیمەکانى) جەنگ.

التصنيفات

حوکمەکان ومەسەلەکانی جیهاد