إعدادات العرض
هەرکەسێک فێری تیر هاویشتن بوو پاشان وازی لێهێنا؛ ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە، یان سەرپێچی کردووە
هەرکەسێک فێری تیر هاویشتن بوو پاشان وازی لێهێنا؛ ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە، یان سەرپێچی کردووە
لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک فێری تیر هاویشتن بوو پاشان وازی لێهێنا؛ ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە، یان سەرپێچی کردووە (ناگوێڕایەڵ بووە)».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Portuguêsالشرح
هەرکەسێک فێری تیر هاویشتن یان چۆنیەتی بەکارهێنانى چەک وئامێرە جەنگیەکانى ئەم سەردەمە بێت کە فیشەک وشتی تر بەکاردەهێنن بۆ جیهاد وتێکۆشان لە پێناو خواى گەورە پاشان وازی لێبهێنێت وپشتگوێی بخات، ئەوا تووشی تاوان بووە ودوور کەوتووەتەوە لە ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەم هەڕەشەیە مانای ئەوەیە کە ئەم پشتگوێ خستنە تاوانێکی گەورەیە، بەشی کۆتایی فەرموودەکە گومانێکە لە لایەن گێڕەرەوەى فەرموودەکە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: لە ئێمە نییە، یان فەرموویەتی (سەرپێچی کردووە -ناگوێڕایەڵ بووە-).التصنيفات
حوکمەکان ومەسەلەکانی جیهاد