سێ شت شوێنی مردوو دەکەون: [ئەهلەکەی (خێزان وبنەماڵەکەی)] و[ماڵەکەی (پارە وسامانەکەی)] وکردەوەکانی، بۆیە دووان دەگەڕێنەوە ویەک دانەیان دەمێنێتەوە، ئەویش تەنها…

سێ شت شوێنی مردوو دەکەون: [ئەهلەکەی (خێزان وبنەماڵەکەی)] و[ماڵەکەی (پارە وسامانەکەی)] وکردەوەکانی، بۆیە دووان دەگەڕێنەوە ویەک دانەیان دەمێنێتەوە، ئەویش تەنها کردەوەکەیەتی

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «سێ شت شوێنی مردوو دەکەون: [ئەهلەکەی (خێزان وبنەماڵەکەی)] و[ماڵەکەی (پارە وسامانەکەی)] وکردەوەکانی، بۆیە دووان دەگەڕێنەوە ویەک دانەیان دەمێنێتەوە، ئەویش تەنها کردەوەکەیەتی».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

واتای فەرموودەکە: ئەگەر مرۆڤ بمرێت ئەوا ئەو کەسانەی کە لە گۆڕی دەنێن شوێنی دەکەون، خێزانەکەی (بنەماڵەکەی): شوێنی دەکەون بۆ ئەوەی لە گۆڕی دابنێن، وپارەکەی (موڵکەکەی): شوێنی دەکەوێت کە مەبەست ئەو خزمەتکار وکۆیلانەی موڵکی ئەو بوون یان ئەو پارە وموڵکەی هۆکاری ناوبانگیەکەی بوون بەهۆیانەوە خەڵکی شوێنی دەکەون، و(کردەوەکەی): وکردەوەکانیشی شوێنی دەکەون، وتەنها کردەوەکانی لەگەڵی دەمێننەوە، بۆیە ئەگەر کردەوەکانی چاکە وخێر بن ئەوا چاکە وخێری بۆ دەبێت، وئەگەر کردەوەکانی شەڕ وخراپە بن ئەوا شەڕ وخراپەی بۆ دەبێت.

التصنيفات

سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا