ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کرد لە ڕۆژووگرتنی ڕۆژی جومعە؟ ووتی: بەڵێ

ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کرد لە ڕۆژووگرتنی ڕۆژی جومعە؟ ووتی: بەڵێ

لە موحەمەدى کوڕی عەبادی کوڕی جەعفەرەوە دەڵێت: «پرسیارم لە جابری کوڕی عبدالله کرد -ڕەزای خوایان لێبێت-، (ووتم): «ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کرد لە ڕۆژووگرتنی ڕۆژی جومعە؟ ووتی: بەڵێ». ولە گێڕانەوەیەکدا، (ووتی) : «(بەڵێ)، سوێند بە پەروەردگاری کەعبە».

[صەحیحە] [نەسائی گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

چونکە ڕۆژی جومعە، ڕۆژی جەژنە لە لای مسوڵمانان بۆیە شەریعەت نەهی کردووە لە تایبەتکردنی ئەو ڕۆژە بۆ ڕۆژوو گرتن وشەونوێژ کردن، مەگەر بۆ کەسێک نەبێت ڕۆژێک پێشی لەگەڵی یان ڕۆژێک لە پاشی لەگەڵی بەڕۆژوو بێت لێرەدا دروستە، یان لەو ڕۆژووانە بێت کە کەسێک لەسەری ڕاهاتوو وەکو ڕۆژووگرتنی ڕۆژێک وشکاندنی ڕۆژەکەى پاشتر -ڕۆژووگرتنی نیوەى مانگ یان نیوەى ساڵ-، وهەروەها بۆئەوەیە کە خەڵکی پێیان وا نەبێت کە ڕۆژی جومعە تایبەتکراوە بە پەرستنێک زیاد لەو پەرستنانەی کە واجب کراوە.

التصنيفات

ئەو شتانەی کە حەرامە لەسەر ڕۆژووگر ئەنجامی بدات