پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر قەدێکی دارخورما دەوەستا لە کاتی وتاردا، کاتێک مینبەرێکی بۆ دانرا، گوێمان لێبوو کە قەدی دارخورماکە دەنگێکی لێوە دێت وەکو دەنگی…

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر قەدێکی دارخورما دەوەستا لە کاتی وتاردا، کاتێک مینبەرێکی بۆ دانرا، گوێمان لێبوو کە قەدی دارخورماکە دەنگێکی لێوە دێت وەکو دەنگی وشتر، هەتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (لەسەر مینبەرەکە) دابەزی ودەستی لەسەری دانا (بۆیە) بێدەنگ بوویەوە

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر قەدێکی دارخورما دەوەستا لە کاتی وتاردا، کاتێک مینبەرێکی بۆ دانرا، گوێمان لێبوو کە قەدی دارخورماکە دەنگێکی لێوە دێت وەکو دەنگی وشتر، هەتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (لەسەر مینبەرەکە) دابەزی ودەستی لەسەری دانا (بۆیە) بێدەنگ بوویەوە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «لە ڕۆژی جومعەدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر مینەر دانیشت، (قەدی) دارخورماکە دەستی کرد بە گریان هەتاوەکو خەریک بوو لەت لەت بێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «گریا (وهاواری کرد) وەکو گریانی منداڵ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابەزی وباوەشی پێدا کرد، بەردەوام دەگریا وەکو گریانی منداڵ کە هێور دەکرێتەوە هەتا بێدەنگ دەبێت»، فەرمووی: «گریا بەهۆی ئەو زیکرەی دەیبیست (کە لە نزیکی دەووترا)».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر قەدێکی دارخورما دەوەستا لە کاتی وتاردا، وکاتێک مینبەرێکی بۆ دروستکرا وچیتر لەسەر قەدی دارخورماکە وتاری نەدا، گوێیان لە دەنگی گریانی قەدی دارخورماکە بوو؛ گریا بەهۆی ئەو زیکرەی دەیبیست (کە لە نزیکی دەووترا) چونکە چیتر لە نزیکی ناووترێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (لەسەر مینبەرەکە) دابەزی ودەستی لەسەری دانا (بۆیە) بێدەنگ بوویەوە. ولە گێڕانەوەیەکدا: قەدی دارخورماکە گریا (وهاواری کرد) وەکو گریانی منداڵ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابەزی وباوەشی پێدا کرد هەتا بێدەنگ بوویەوە، وئەمە لە وتاری ڕۆژی جومعەدا بوو.

التصنيفات

فەزڵی زیکر کردن, ڕێبازی پێغەمبەر ﷺ لە وتارداندا