کاتێک خواى گەورە بوونەوەرەکانى دروستکرد لە کتێبێکدا نووسی، ولای خۆیەتی لە سەرووی عەرشەوە: «ڕەحمەتم پێش تووڕە بوونم کەوتووە»

کاتێک خواى گەورە بوونەوەرەکانى دروستکرد لە کتێبێکدا نووسی، ولای خۆیەتی لە سەرووی عەرشەوە: «ڕەحمەتم پێش تووڕە بوونم کەوتووە»

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە بوونەوەرەکانى دروستکرد لە کتێبێکدا نووسی، ولای خۆیەتی لە سەرووی عەرشەوە: (ڕەحمەتم پێش تووڕە بوونم کەوتووە)».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

کاتێک خواى گەورە هەموو بوونەوەرەکانى دروستکرد لە کتێبێکدا نووسی لە سەرووی عەرشەوە، (ڕەحمەت ومیهرەبانیم پێش تووڕە بوونم کەوتووە)، واتا: ڕەحمەتی خواى گەورە زۆرترە وپێشی تووڕەبوونی کەوتووە، وخواى گەورە دەفەرموێت: {وَرَحْمَتِي وَسِعَتْ كُلَّ شَيْءٍ}[الأعراف: 156]،واتە:{وڕەحمەتی من ئەوەندە فراوانە هەموو شتێكی گرتۆتەوە}، وئەمەش هانی مسوڵمان دەدات کە بێ هیوا نەبێت لە ڕەحمەت ومیهرەبانی پەروەردگار.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا