نزاى: ( اللهم أنت عضدي ونصيري، بك أحول، وبك أصول، وبك أقاتل )

نزاى: ( اللهم أنت عضدي ونصيري، بك أحول، وبك أصول، وبك أقاتل )

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر غەزایەکی ئەنجامبدایە، دەیفەرموو: «(اللهم أنت عضدي ونصيري، بك أحول، وبك أصول، وبك أقاتل)*». *(واتە: ئەی خودایە، تۆ یارمەتی من دەدەیت، وسەرکەوتووم پێدەبەخشیت، بەهۆی یارمەتی تۆوە من بەهێز دەبم، و بەهۆی یارمەتی تۆوە سەردەکەوم -بەسەر دوژمندا-، و بەهۆی یارمەتی تۆوە من دەجەنگم -دژی دوژمن-)

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە تەما بووایە هەڵمەتێکی سەربازی دەستپێبکات بۆ ڕزگارکردنی شوێنێک، ئەم نزایەی دەفەرموو (ماناکەى بەم شێوەیە): خودایە تۆ یارمەتی من دەدەیت وسەرم دەخەیت، و بەهۆی یارمەتی تۆوە بەهێز دەبم وهێرش دەکەم سەر دوژمن و بەسەریاندا سەردەکەوم، وهەر تەنها بەهۆی یارمەتی تۆوە دەجەنگم -دژی دوژمن-.

التصنيفات

ئەو زیکرانەی کە لە کاتی ناڕەحەتیدا دەووترێت