إعدادات العرض
لە هەموو بەشەکانى شەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ویتری دەکرد، لە سەرەتای شەو، وناوەڕاستی شەو، وکۆتایی شەو، ولە کاتى سەحەر نوێژی ویتری تەواو دەکرد
لە هەموو بەشەکانى شەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ویتری دەکرد، لە سەرەتای شەو، وناوەڕاستی شەو، وکۆتایی شەو، ولە کاتى سەحەر نوێژی ویتری تەواو دەکرد
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە هەموو بەشەکانى شەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ویتری دەکرد، لە سەرەتای شەو، وناوەڕاستی شەو، وکۆتایی شەو، ولە کاتی سەحەر* نوێژی ویتری تەواو دەکرد». *(سەحەر: ماوەیەکی کەمە پێش بانگی نوێژی بەیانی (ماوەى پارشێو کردن))
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහලالشرح
دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی کاتی نوێژی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات لە بەشەکانى شەودا، ونوێژی ویتری لە هەموو بەشەکانى شەو ئەنجامدەدا، جاری وا بوو لە سەرەتای شەودا پاش نوێژی عیشا، وجاری وا بوو لە ناوەڕاستی شەودا، وجاری وا بوو لە سێیەکی کۆتایی شەودا یان کۆتا کاتژمێری شەو (ماوەیەکی کەم پێش بانگی نوێژی بەیانی).التصنيفات
شەو نوێژکردن