با هیچ یەکێک لە ئێوە؛ بە پێوە خواردنەوە نەخواتەوە

با هیچ یەکێک لە ئێوە؛ بە پێوە خواردنەوە نەخواتەوە

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با هیچ یەکێک لە ئێوە؛ بە پێوە خواردنەوە نەخواتەوە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

فەرموودەکە نەهی دەکات لەوەى مرۆڤ هەر جۆرە خواردنەوەیەک بە پێوە بخواتەوە، وئەم نەهی کردنە مەکروهە بۆ کاتێک ئەگەر مرۆڤ پێویست نەکات بە پێوە خواردنەوە بخواتەوە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات ومرۆڤ نەتوانێت دابنیشێت وناڕەحەتی بۆ دروست ببێت؛ ئەوا مەکروهی تێدا نییە ئەگەر بە پێوە خواردنەوە بخواتەوە.

التصنيفات

ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە