نابێت کەسێک کەسێکی تر هەستێنێت لە دانیشتەکەیەدا، پاشان خۆی لە شوێنی ئەو دابنیشێت، بەڵکو بۆشایی دروستبکەن وبڵاو ببنەوە

نابێت کەسێک کەسێکی تر هەستێنێت لە دانیشتەکەیەدا، پاشان خۆی لە شوێنی ئەو دابنیشێت، بەڵکو بۆشایی دروستبکەن وبڵاو ببنەوە

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت کەسێک کەسێکی تر هەستێنێت لە دانیشتەکەیەدا، پاشان خۆی لە شوێنی ئەو دابنیشێت، بەڵکو بۆشایی دروستبکەن وبڵاو ببنەوە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەم فەرموودەیە دوو لە ئادابەکانی دانیشتنی تێدایە: 1/ نابێت کەسێک کەسێکی تر هەستێنێت لە دانیشتەکەیەدا، پاشان خۆی لە شوێنی ئەو دابنیشێت، لەکاتێکدا کەسی یەکەم لە پێش ئەو هاتووە وشایستەترە بەو شوێنە مەگەر بە ڕەزامەندی خۆی ڕێگەی پێبدات وشوێنی خۆی بۆ چۆڵ بکات. 2/ پێویستە ئەوانەى ئامادەن شوێن چۆڵ بکەن بۆ ئەو کەسەی دێت بۆئەوەى شوێنێکی هەبێت تێیدا دابنیشێت لە نێوانیاندا، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَـٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قِيلَ لَكُمْ تَفَسَّحُوا۟ فِى ٱلْمَجَـٰلِسِ فَٱفْسَحُوا۟ يَفْسَحِ ٱللَّهُ لَكُمْ وَإِذَا قِيلَ ٱنشُزُوا۟ فَٱنشُزُوا۟ يَرْفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ دَرَجَـٰتٍ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ} [المجادلة: 11] واتە: {ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کاتێك پێتان ووترا لە کۆڕ ودانیشتنەکاندا جێگە بکەنەوە (وفراوانی بکەن) ئێوەش فراوانی بکەن خودا پاداشتی ئێوە دەداتەوە وە کاتێك پێتان ووترا ھەستن، ئێوەش ھەستن، خواش پلە وپایەی ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە لە ئێوە کە بڕوایان ھێناوە وە ئەوانەی کە زانستیان پێبەخشراوە بە چەند پلەیەک (پلەیان بەرز دەکاتەوە) وە خوا شارەزایە بەوەی دەیکەن}.

التصنيفات

ئادابەکانی سەردانیکردن ومۆڵەت وەرگرتن