إعدادات العرض
با بچووک سەلام لە گەورە بکات، وئەوەی ڕێدەکات سەلام لەو کەسە بکات کە دانیشتووە، وکۆمەڵێکی کەمتر سەلام لە کۆمەڵێکی زۆرتر بکات
با بچووک سەلام لە گەورە بکات، وئەوەی ڕێدەکات سەلام لەو کەسە بکات کە دانیشتووە، وکۆمەڵێکی کەمتر سەلام لە کۆمەڵێکی زۆرتر بکات
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با بچووک سەلام لە گەورە بکات (لە ڕوانگەى تەمەنەوە)، وئەوەی ڕێدەکات سەلام لەو کەسە بکات کە دانیشتووە، وکۆمەڵێکی کەمتر (لە ڕوانگەی ژمارەوە) سەلام لە کۆمەڵێکی زۆرتر بکات». ولە گێڕانەوەیەکدا: «وئەو کەسەی سواریە سەلام لەو کەسە بکات کە ڕێدەکات».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausaالشرح
ئەم فەرموودەیە سونەت وموستەحەب ڕووندەکاتەوە لە ڕیزبەندی ئادابی سەلامکردن، چوار جۆری ڕوونکردەوە: 1/ با بچووک سەلام لە گەورە بکات (لە ڕوانگەى تەمەنەوە) ئەمیش وەکو ڕێزلێگرتنێک. 2/ وئەوەی ڕێدەکات سەلام لەو کەسە بکات کە دانیشتووە؛ چونکە وەکو ئەوە وایە بەرەو ڕووی بێت. 3/ وکۆمەڵێکی زۆر (لە ڕوانگەی ژمارەوە) کە فەزڵ ومافیان زیاترە لەسەر کۆمەڵێکی کەمتر، باشتر وایە کۆمەڵە کەمترەکە (لە ڕوانگە ژمارەوە) سەرەتا سەلام بکات. 4/ ئەو کەسەی سواریە جا سواری هەرشتێک بێت؛ فەزڵ ونیعمەتێکی پێبەخشراوە بۆیە بەهۆی ئەمەوە وەکو سوپاسگوزاریەک بەرامبەر ئەم نیعەمەتەی خواى گەورە وسادە بوونێک پێویستە ئەو سەرەتا سەلام بکات لەو کەسەی ڕێدەکات یان دانیشتووە یان جۆری سواریەکە کەمترە لەوەى خۆی. ئەمە سونەتە بەڵام ئەگەر پێچەوانە بوویەوە بۆ نمونە ئەگەر کەسێکی گەورە سەلام بکات لە کەسێکی بچووک (لە ڕوانگەى تەمەنەوە) یان پێچەوانە بوونەوەى هەر خاڵێکی تر لەوانەى پێشوو ئەوا ئاساییە ودروستە بە تایبەت ئەگەر کەسی یەکەم ئەم سونەتانە نەزانێت یان لە بیری بچێت.التصنيفات
ئادابەکانی سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن