ڕازیبوونی دایک وباوک هۆکارە بۆ ڕازیبوونی خواى گەورە، وتوڕەبوونی دایک وباوک هۆکارە بۆ توڕەبوونی خواى گەورە

ڕازیبوونی دایک وباوک هۆکارە بۆ ڕازیبوونی خواى گەورە، وتوڕەبوونی دایک وباوک هۆکارە بۆ توڕەبوونی خواى گەورە

لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕازیبوونی دایک وباوک هۆکارە بۆ ڕازیبوونی خواى گەورە، وتوڕەبوونی دایک وباوک هۆکارە بۆ توڕەبوونی خواى گەورە».

[حەسەن لغیره] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە پەیوەندی ڕازیبوونی خواى گەورە بە ڕازیبوونی دایک وباوکە باسدەکات، واتە ئەگەر دایک وباوکی چاک ڕازی بن لە ڕۆڵەکانیان ئەوا خواى گەورەیش لە ڕۆڵەکەیان ڕازی دەبێت، وئەگەر دایک وباوکی چاک لە ڕۆڵەکەیان توڕەبن بەهۆی ئەوەى ڕۆڵەکەیان لادان وشتی ناڕەوا ئەنجامدەدات یان بەرامبەریان خراپە؛ ئەوا خواى گەورەیش لەو ڕۆڵەیە توڕە دەبێت بەهۆی خراپبوونی بەرامبەر دایک وباوکی.

التصنيفات

فەزڵی چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک, ڕەوشتە جوانەکان