هەرکەسێک بە نێو مزگەوتەکانمان یان بازاڕەکانمان تێپەڕی و تیری پێبوو؛ ئەوا با دەستی سەری تیرەکان بگرێت نەبادا بەهۆیانەوە مسوڵمانێک ئازار بدات

هەرکەسێک بە نێو مزگەوتەکانمان یان بازاڕەکانمان تێپەڕی و تیری پێبوو؛ ئەوا با دەستی سەری تیرەکان بگرێت نەبادا بەهۆیانەوە مسوڵمانێک ئازار بدات

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بە نێو مزگەوتەکانمان یان بازاڕەکانمان تێپەڕی و تیری پێبوو؛ ئەوا با دەستی سەری تیرەکان بگرێت نەبادا بەهۆیانەوە مسوڵمانێک ئازار بدات».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

هەرکەسێک بە نێو مزگەوتێک یان بازاڕێک یان شوێنێکی کۆبوونەوەى مسوڵمانان تێپەڕی ئەگەر تیر یان ڕم یان چەک یان هەرشتێکی هاوشێوەى ئەمانەى پێبوو، ئەوا پێویستە بە وریاییەوە دەستی پێوە بگرێت نەوەک بەهۆیانەوە مسوڵمانێک ئازار بدات.

التصنيفات

ئادابەکانی ڕێگاوبان وبازاڕ, حوکمەکانی مزگەوت