ئێوە ناتوانن خەڵکی ڕازی بکەن بە سامانتان، بەڵام دەتوانن ڕازیان بکەن بە ڕوو خۆشی وڕەوشت جوانی

ئێوە ناتوانن خەڵکی ڕازی بکەن بە سامانتان، بەڵام دەتوانن ڕازیان بکەن بە ڕوو خۆشی وڕەوشت جوانی

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئێوە ناتوانن خەڵکی ڕازی بکەن بە سامانتان، بەڵام دەتوانن ڕازیان بکەن بە ڕوو خۆشی وڕەوشت جوانی».

[حەسەن لغیره] [حاكم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی ڕوو خۆشی وگرژ نەبوون بەرامبەر بە خەڵکی، وهەروەها بەڵگەیە لەسەر فەزڵی ڕەوشت جوانی وجوانی مامەڵەکردن، ومامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی بە وتەی شیرین وکردەوەى جوان، ئەمیش لە تواناى هەموو مرۆڤێکدایە، ئەم ڕەوشت جوانیە خۆشەویستی دەهێنێت ودڵەکان تەبا دەکات لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان