هیچ کردەوەیەکی نەوەى ئادەم ڕزگاری ناکات لە سزای خواى گەورە وەکو یادی خواى گەورە

هیچ کردەوەیەکی نەوەى ئادەم ڕزگاری ناکات لە سزای خواى گەورە وەکو یادی خواى گەورە

لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ کردەوەیەکی نەوەى ئادەم ڕزگاری ناکات لە سزای خواى گەورە وەکو یادی خواى گەورە».

[صەحیحە لغیره] [ئیبنو ئەبی شەیبە گێڕاویەتیەوە]

الشرح

خوای گەورە ئەو هۆکارانەى ئامادە کردووە بۆ بەندەکان کە بەهۆیانەوە دەگاتە بەهەشت، وخۆی دەپارێزێت لە دۆزەخ، ولەو هۆکارانەش یادی خوای گەورە -سبحانه وتعالى-. ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر فەزڵی یادی خواى گەورە، ولە هۆکارەکانی ڕزگاربوونە لە ناخۆشی وترسەکانی دونیا ودواڕۆژ، وهۆکارێکە لە هۆکارەکانى ڕزگاربوون لە دۆزەخ، وئەم فەزڵە لە مەزنترین فەزڵەکانى زیکر کردن دادەنرێت.

التصنيفات

فەزڵی زیکر کردن