سەبارەت بەم پیاوە، پێچەوانەى فەرمانی ئەبو قاسم -صلى اللە علیە وسلم- کردەوەى کرد

سەبارەت بەم پیاوە، پێچەوانەى فەرمانی ئەبو قاسم -صلى اللە علیە وسلم- کردەوەى کرد

لە ئەبی شەعسائەوە دەڵێت: لە لای ئەبی هورەیرە بووین -ڕەزای خواى لێبێت- لە مزگەوتدا، بانگبێژ بانگی دا، پیاوێک خەریک بوو دەردەچوو لە مزگەوت، وچاوەکانی ئەبو هوریرە لە شوێنی ئەو پیاوە بوون هەتاوەکو دەرچوو لە مزگەوت، ئەبو هورەیرە ووتی: «سەبارەت بەم پیاوە، پێچەوانەى فەرمانی ئەبو قاسم -صلى اللە علیە وسلم- کردەوەى کرد».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەبو شەعسا باسی ئەوە دەکات کە دانیشتبوون لە لای ئەبی هورەیرە -ڕەزای خواى لێبێت- لە مزگەوتدا، بانگبێژ بانگی دا، پیاوێک لە پاش بانگدان خەریک بوو دەردەچوو لە مزگەوت، ئەبو هوریرە -ڕەزای خواى لێبێت- سەیری ئەو پیاوەى کرد ئایا لە مزگەوت دەردەچێت یان دەیەوێت چی بکات؟ کاتێک بۆی ڕوون بوویەوە کە دەیەوێت دەربچێت لە مزگەوت، ووتی بەم کارەی پێچەوانەى فەرمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کردەوەى کرد.

التصنيفات

بانگدان وقامەت کردن