من زامنی بەدەستهێنانى خانوویەک دەکەم لە لایەکی بەهەشتدا بۆ کەسێک واز لە ئاخاوتنی بێسوود بهێنێت ئەگەرچیش خۆی لەسەر هەق بێت

من زامنی بەدەستهێنانى خانوویەک دەکەم لە لایەکی بەهەشتدا بۆ کەسێک واز لە ئاخاوتنی بێسوود بهێنێت ئەگەرچیش خۆی لەسەر هەق بێت

لە ئەبی ئومامەی باهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من زامنی بەدەستهێنانى: خانوویەک دەکەم لە لایەکی بەهەشتدا بۆ کەسێک واز لە ئاخاوتنی بێسوود وپوچ بهێنێت ئەگەرچیش خۆی لەسەر هەق بێت، وخانوویەک لە ناوەڕاستی بەهەشتدا بۆ کەسێک واز لە درۆ کردن بهێنێت ئەگەر بۆ گاڵتەیش بێت، وخانوویەک لە سەرەوەى بەهەشتدا بۆ کەسێک ڕەوشتی جوان بێت».

[حەسەنە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە ئەو زامنى بەدەستهێنانى خانوویەک دەکات لە لایەک لە لاکانى بەهەشت بۆ کەسێک کە واز لە ئاخاوتنی بێسوود بهێنێت ئەگەرچیش لەسەر هەق بێت چونکە ئەمە کات بە فیڕۆدانە وهۆکاری زیاد بوونی ڕق وکینەیە، وهەروەها زامنى بەدەستهێنانى خانوویەک دەکات لە ناوەڕاستی بەهەشتدا بۆ کەسێک کە واز لە درۆکردن وهەواڵی هەڵبەستراو ئەگەرچیش بۆ گاڵتەکردنی بێت، وهەروەها زامنى بەدەستهێنانى خانوویەکی داوە لە سەرەوە وبەرزاییەکانى بەهەشت بۆ کەسێک کە ڕەوشتی جوان بێت وهەوڵبدات ئاکار وگفت ومامەڵەکردنەکانى ڕێک وجوان بکات.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان