إعدادات العرض
نابێت ئافرەت سەرپەرشتیاری مارەیی کردنی ئافرەتێکی تر بێت، وئافرەت نابێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت، ئەوە ئافرەتی زیناکەرە کە دەبێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ…
نابێت ئافرەت سەرپەرشتیاری مارەیی کردنی ئافرەتێکی تر بێت، وئافرەت نابێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت، ئەوە ئافرەتی زیناکەرە کە دەبێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت ئافرەت سەرپەرشتیاری (وەلی ئەمری) مارەیی کردنی ئافرەتێکی تر بێت، وئافرەت نابێتە سەرپەرشتیاری (وەلى ئەمری) خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت، ئەوە ئافرەتی زیناکەرە کە دەبێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت».
[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو हिन्दी 中文 Portuguêsالشرح
فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە ئافرەت ناکرێتە سەرپەرشتیار (وەلی ئەمر) وفەرمانی نادرێتە دەست بۆ مارەبڕینی خۆی یان هەرئافرەتێکی تر، وئەو مارەبڕینەى کە ئافرەتێک خۆی سەرپەرشتیاری (وەلی ئەمری) خۆی بووە ئەو مارەبڕینە پوچەڵە ودروست نییە، وسەبارەت بە ووتەی: «ئەوە ئافرەتی زیناکەرە کە دەبێتە سەرپەرشتیاری خۆی بۆ ئەوەى مارە بکرێت»، ئەمە لە قسەی ئەبی هورەیرەیە -ڕەزاى خواى لێبێت-، ومەبەست لێرەدا تەنها ئافرەتە زیناکەرەکان دەبنە سەرپەرشتیار وبەرپرسیاری خۆیان بۆ مارە کردنیان؛ بۆیە نابێت مارەیی ئەنجامبدرێت مەگەر پاش ڕەزامەندی سەرپەرشتیاری (وەلی ئەمری) ئافرەتەکە نەبێت.التصنيفات
مارەیی