خێزانى سابتی کوڕی قەیس داواى خولعی کرد لە مێردەکەى لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە عیدەکەى یەک سووڕی…

خێزانى سابتی کوڕی قەیس داواى خولعی کرد لە مێردەکەى لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە عیدەکەى یەک سووڕی مانگانە بێت

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «خێزانى سابتی کوڕی قەیس داواى خولعی* کرد لە مێردەکەى لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە عیدەکەى** یەک سووڕی مانگانە بێت». *(خولع: بریتیە لەوەى ئافرەت داواى جیابوونەوە لە مێردەکەى بکات لە بەرامبەردا نرخێک بە مێردەکەى پێبدات)، **(عیدە: ماوەی چاوەڕوانیکردنی ئافرەت بۆئەوەى جارێکی تر هاوسەرگیری بکات پاش ئەوەى تەڵاقدرا یان گرێبەستەکەى هەڵوەشاندەوە -خولعی کرد- یان پیاوەکەى مرد پاش ئەوەى لەگەڵ پیاوەکە جووتبوون -دخول:جیماع- ڕوویدا بوو، ماوەکەى دەگۆڕێت بە پێی حاڵەتەکان)

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە پەیوەندی بە باسی خولعەوە هەیە کە ڕوویدا لە نێوان سابتی کوڕی قەیس -ڕەزاى خواى لێبێت- وخێزانەکەى، ولەم گێڕانەوەیەدا هاتووە پاش ئەوەى تەڵاقدرا لە لایەن سابتەوە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد عیدەکەى* یەک سووڕی مانگانە بێت، نەک سێ سووڕی مانگانە -حەیز-، وحیکمەت لەمە ئەوەیە کە ئافرەتی تەڵاقدراو سێ سووڕی مانگانەى بۆ دانراوە چونکە لەوەیە مێردەکەى بگەڕێتەوە وپەشیمان بێتەوە لە تەڵاقدانەکەى بۆیە هەلێکی هەیە لەم ماوە درێژە بۆئەوەى بیگەڕێنێتەوە، بە پێچەوانەى خولعەوە** کە جیابوونەوە لە نێوانیان بە پێی ڕەزامەندی هەردوویانە؛ وهیچ گەڕانەوەیەکی تێدا نییە، بۆیە تەنها یەک سووڕی مانگانە -حەیز- بەسە بۆئەوەى دڵنیا بێت کە منداڵ لە سکیدا نییە، وفەرموودەکە بەڵگەیە بۆ زۆر لە زانایان کە خولع بریتیە لە هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستی هاوسەرگیری وتەڵاقدان نییە، چونکە تەڵاقدان عیدەکەى سێ سووڕی مانگانەیە. *(عیدە: ماوەی چاوەڕوانیکردنی ئافرەت بۆئەوەى جارێکی تر هاوسەرگیری بکات پاش ئەوەى تەڵاقدرا یان گرێبەستەکەى هەڵوەشاندەوە -خولعی کرد- یان پیاوەکەى مرد پاش ئەوەى لەگەڵ پیاوەکە جووتبوون -دخول:جیماع- ڕوویدا بوو، ماوەکەى دەگۆڕێت بە پێی حاڵەتەکان)، **(خولع: بریتیە لەوەى ئافرەت داواى جیابوونەوە لە مێردەکەى بکات لە بەرامبەردا نرخێک بە مێردەکەى پێبدات)

التصنيفات

خولع (داوای تەڵاقدان لە مێرد), مانەوە (العدة)