إعدادات العرض
1- نابێت ئافرەت ماتەمینی ڕابگەیەنێت زیاتر لە سێ ڕۆژ، مەگەر بەهۆی (مردنی) مێردەکەى نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ، نابێت جلی بۆیەکراو لەبەر بکات، مەگەر جلی عەسب نەبێت، ونابێت بۆن لەخۆی بدات مەگەر پاش پاکبوونەوە نەبێت: دەتوانێت کەمێک لە قست وئەزفار لەخۆی بدات
2- حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتێک باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە کە ماتەمینی بۆ مردوو بکات زیاتر لە سێ ڕۆژ، مەگەر بۆ مێردە (مردووەکەى) نەبێت: چوار مانگ ودە ڕۆژ
3- خێزانى سابتی کوڕی قەیس داواى خولعی کرد لە مێردەکەى لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیکرد کە عیدەکەى یەک سووڕی مانگانە بێت
4- بەریرە فەرمانی پێکرا عیدەکەى سێ سووڕی مانگانە بێت