إعدادات العرض
هەرکەسێک شتومەکەکەى لە لای کەسێک بوو کە تووشی مایەپووچی هاتبوو؛ ئەوا ئەو شایسەترە بە بردنی زیاتر لە کەسێکی تر
هەرکەسێک شتومەکەکەى لە لای کەسێک بوو کە تووشی مایەپووچی هاتبوو؛ ئەوا ئەو شایسەترە بە بردنی زیاتر لە کەسێکی تر
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک شتومەکەکەى لە لای کەسێک بوو کە تووشی مایەپووچی هاتبوو؛ ئەوا ئەو شایسەترە بە بردنی زیاتر لە کەسێکی تر».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa Portuguêsالشرح
هەرکەسێک شتومەکێکی بفرۆشێت بە کەسێک یان بە قەرز پێی بدات، وپاشان کەسی بەرامبەر (کڕیارەکە) تووشی مایەپووچی هات یان پارە پێویستی پێنەبوو کە نرخی شتومەکەکە بداتەوە بە خاوەنەکەى، یان قەرزەکەى بداتەوە، ئەوا فرۆشیارەکە مافی ئەوەی هەیە زیاتر لە کەسێکی تر کە شتومەکەکە بۆ لای خۆی بباتەوە ئەگەر وەکو خۆی بێت وگۆڕانکاری بەسەردا نەهاتبێت، ئەگەر گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت ئەوا وردەکاری تر هەیە.التصنيفات
ڕێگری کردن (الحَجْر)