پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەندەها شەوی یەک لە دواى یەک بە سک بەتاڵیەوە دەخەوت، وخێزانەکەى هیچ خواردنێکیان دەستنەدەکەوت، وزۆربەی خواردنەکەیان نانی جۆ بوو

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەندەها شەوی یەک لە دواى یەک بە سک بەتاڵیەوە دەخەوت، وخێزانەکەى هیچ خواردنێکیان دەستنەدەکەوت، وزۆربەی خواردنەکەیان نانی جۆ بوو

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەندەها شەوی یەک لە دواى یەک بە سک بەتاڵیەوە دەخەوت، وخێزانەکەى هیچ خواردنێکیان دەستنەدەکەوت، وزۆربەی خواردنەکەیان نانی جۆ بوو».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چەند شەوێک لە دواى یەک دەخەوت بە بێ خواردن، وبەهەمان شێوە خێزان ومنداڵەکانى؛ چونکە هیچ خواردنێکیان نەبوو بیخۆن، وزۆربەی خواردنەکەیان نانی جۆ بوو، کە ئەمیش نرخی کەمترە لە نانی گەنم وخواردنەکانی تر.

التصنيفات

خواردن وخواردنەوەی پێغەمبەر ﷺ