سێ کۆمەڵ خواى گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات وپاکیان ناکاتەوە وسەیریان ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا

سێ کۆمەڵ خواى گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات وپاکیان ناکاتەوە وسەیریان ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سێ کۆمەڵ خواى گەورە قسەیان لەگەڵدا ناکات وپاکیان ناکاتەوە وسەیریان ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا وسزای سەختیان بۆ هەیە: بەتەمەنێکی زیناکەر، وپادشایەکی (دەسەڵاتدارێکی) درۆزن، وهەژارێکی خۆبەگەورەزان».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

سێ کۆمەڵ خواى گەورە خواى گەورە سەیریان ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا، ولە تاوانەکان پاکیان ناکاتەوە، وسزای توندیان بۆ هەیە: پیاوێکی بەتەمەنی کە زینا بکات، وپادشایەکی (دەسەڵاتدارێکی) درۆزن، وهەژارێک کە خۆی بەگەورە دەزانێت وخەڵکی تر بە کەم وبچووک دەزانێت.

التصنيفات

ڕەوشتە ناشیرینەکان