ئەگەر سەفەرتان کرد بە نێو خاکێکی سەوزدا؛ بەشی وشترەکان بدەن لە خاکەکە، وئەگەر سەفەرتان کرد بە نێو خاکێکی وشکدا، وایان لێبکەن پەلە بن لە ڕۆیشتندا پێش ئەوەى هێزیان…

ئەگەر سەفەرتان کرد بە نێو خاکێکی سەوزدا؛ بەشی وشترەکان بدەن لە خاکەکە، وئەگەر سەفەرتان کرد بە نێو خاکێکی وشکدا، وایان لێبکەن پەلە بن لە ڕۆیشتندا پێش ئەوەى هێزیان نەمێنێت

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سەفەرتان کرد بە نێو خاکێکی سەوزدا؛ بەشی وشترەکان بدەن لە خاکەکە، وئەگەر سەفەرتان کرد بە نێو خاکێکی وشکدا، وایان لێبکەن پەلە بن لە ڕۆیشتندا پێش ئەوەى هێزیان نەمێنێت، وئەگەر لە شوێنێکدا مانەوە لە شەودا؛ لە ڕێگاکان دوور بن چونکە ڕێگای (هاتوچۆی) ئاژەڵانە ومۆڵگەى مێرووەکانە لە شەودا».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

فەرموودەکە ئاماژەکردنی تێدایە بۆ بەرژەوەندی مرۆڤەکان وئاژەڵەکان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ڕێبوارانی (موسافیرانی) کردووە بەم ئادابانە: ئەگەر مرۆڤ لەسەر پشتی ئاژەڵێک سەفەری کرد وەکو: وشتر وئەسپ وهتد؛ ئەوا دەبێت ڕەچاوی بەرژەوەندی ئاژەڵەکە بکات لە لەوەڕاندنی وڕێکردنیدا، ئەگەر بە شوێنێکدا تێپەڕبوو کە سەوزایی وگیای باشی لێبوو پێویستە پەلە نەکات؛ بۆئەوەى ئاژەڵەکە بە باشی بلەوەڕێت ولە گژوگیاکان بخوات، وئەگەر لە بە شوێنێکدا تێپەڕ بوو کە وشکایی بوو وهیچ سەوزایی ولەوەڕگایەکی تێدا نەبوو؛ ئەوا پێویستە بە گوێرەی تواناى ئاژەڵەکە خێرا بڕوات بۆئەوەى ئاژەڵەکە ماندوو نەبێت بەهۆی ئەو شوێنە هیچ لەوەڕگایەکی تێدا نییە. وهەروەها فەرمانى بە ڕێبوار کردووە ئەگەر لە شوێنێک مایەوە لە شەودا بۆئەوەى پشوویەک وەربگرێت وبخەوێت؛ ئەوا نابێت لەسەر ڕێگاکان بمێنێتەوە، چونکە ڕێگای شوێنی هاتوچۆی ئاژەڵەکانە، ولەوەیە تووشی زیانی بکەن، وهەروەها شوێنی مانەوەى مێرووە (حەشەراتە) زیانبەخش وژەهراویەکان وئاژەڵە دڕندندەکانە، لەم ڕێگایانەدا دێن ودەڕۆن بەهۆی ئاسانی ڕێگاکەوە، ولەو خواردنانە دەخۆن کە دەمێنێتەوە یان دەکەوێت وفڕێدەدرێت.

التصنيفات

ئادابەکانی وحوکمەکانی سەفەر کردن